Duration 5:53

شێوازی دروستکردنی کفتەی بڕوێش بەسینگی مریشک Jordan

16 650 watched
0
473
Published 1 Jul 2021

کفتەی بڕوێش کەرەستەکان بۆ ھەویرەکە 1کیسە بروێش 1پەرداخ ساوەری ورد کە وابزانم پێی دەڵێن پیرخەنی یان ساوەری ورد خوێ. نزیکی کەوچکێکی خواردن بیبەری رەش ئاو بە پێی پێویست کەمێک زەیت ساوەر و بروێش و خوێ و بیبەری رەشەکە تێکەڵ بکەن ئینجا ئاوەکەی تێبکەن ئاوەکە کەم کەم تێی بکەن تا دەبینن ھەویرەکە یەکی گرتوە وەک ڤیدیوکە ئینجا پێنج دەقەیەک لێی گەرێن دواتر کەمێک زەیتی تێبکەن و ھەویرەکە جوان بیشێلن گەر زانیتان ھەویرەکە شلە و یەک ناگرێ دەتوانن کەمێک بروێشی تێبکەن بەوشکی ئەوەی من ھەستم کرد کەمێک شلە کەمێک بروێشم تێکرد جوان یەکی گرت و جوان شێلام ئینجا بۆ خوێیەکەش کە ئاوتان تێکرد و تێکەڵتان کرد دەتوانن کەمێک لە ھەویرەکە تام بکەن بزانن خوێی تەواوە یان نا بۆ قیمەکەی ناوی سینگی مریشک پیاز کەرەوز خوێ بیبەری رەش پاپریکا واتە بیبەری سوری شیرین بەھارات مریشک بیبەری تیژ زیرە واتە کمون بۆ شلەی کفتەکە یان شۆرباکەی زەیت. دۆشاوی تەماتە ئاو سڵق 2کەوچکی خواردن برنجی خر خوێ بیبەری رەش دۆشاوەکەم لە کەمێک زەیت سورکردەوە ئینجا سڵقەکەم تێکرد ئەویش کەمێک سورکردەوە لەگەڵی دواتر برنجەکەم تێکرد برنجەکە تامی شلەکە زۆر زۆر خۆش دەکا جا برنجی خر بێت یان برنجی بایەعی ئینجا ئاوی گەرمی تێبکەن لەگەڵ خوێ و بیبەری رەش سەری مەنجەڵەکە بنێن و ئاگرەکە کز بکەن تا کفتەکە دەپێچنەوە کە کفتەکەتان پێچایەوە دەتوانن خری بکەن یان کەمێک پانیبکەنەوە من حەزم کرد کەمێک پان بێت کفتەکە ئینجا کفتەکە بکەنە شلەکە من سەری مەنجەڵەکە دەنێم بەس ئاگرەکە مامناوەند دادەنێم و بەم جۆرە ھەڵناوەشێ نزیکی چل بۆ پەنجا دەقە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بێت تا دەبینن کوڵاوە کفتەکان ئامادەیە بۆ خواردن. بەھیوای سود @xwardni.khayal

Category

Show more

Comments - 14